تبليغاتX
به‌ خێربێن بۆ مالپه‌ری سامان سپۆرت
تایبه‌ته‌ به‌ نوێترین هه‌وال و چالاکی وه‌ر زشی.....سپورت بۆ کورد sport 4 kurd
 ئیسیان بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ دوورده‌كه‌وێته‌وه

سامان سپۆرت.....یاریكه‌ری‌ مالی‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ئینگلیزی‌ مایكاَ ئیسیان به‌بۆنه‌ی‌ ئه‌و پێكانه‌وه‌ كه‌ توشیبووه‌، بۆماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ له‌یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌.
جه‌زیره‌ ریازی‌: رۆژنامه‌ی‌ زه‌سه‌نی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مایكڵ ئیسیانی‌ یاریكه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ مالی‌‌و یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ئینگلیزی‌ به‌بۆنه‌ی‌ پێكانه‌وه‌ ناتوانێت به‌شداری‌ له‌یارییه‌كانی‌ خولی‌ ئینگلیزی‌‌و خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا بكات‌و بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ له‌یاریكردن دوورده‌كه‌وێته‌وه‌. رۆژنامه‌ی‌ ناوبراو ئاشكرایكردووه‌ كه‌ یاریكه‌ری‌ ناوبراو له‌یاری‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‌ لیبیا له‌چوارچێوه‌ی‌ پاڵاوتنه‌كانی‌ جامی‌ جیهانی‌ 2010ی‌ ئه‌فه‌ریقای‌ باشور ئه‌ژنۆی‌ توشی‌ پێكان هاتووه‌، پێویست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ نه‌شته‌رگه‌ی‌ بۆ ئه‌نجام بدرێت. له‌م باره‌یه‌وه‌ فابیان بیفیتۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كاره‌كانی‌ ئیسیان رایگه‌یاندووه‌ "هه‌واڵێكی‌ زۆر ناخۆش بوو، به‌راستی‌ ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌، ئه‌ژنۆی‌ توشی‌ به‌ركه‌وتنێكی‌ به‌هێز بووه‌، ئه‌مه‌ بۆ جاری‌ دووه‌م‌و سێیه‌مه‌ ئه‌و ئه‌ژنۆیه‌ی‌ توشی‌ پێكان ده‌بێت".
شایه‌نی‌ باسه‌ مایكڵ ئیسیانی‌ ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌حوزه‌یرانی‌ رابردوودا گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵی‌ تر له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ نوێ‌ كرده‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ساڵی‌ 2005 له‌یانه‌ی‌ لیۆنی‌ فه‌ڕه‌نسیه‌وه‌ به‌بڕی‌ 24 ملیۆن جونیهی‌ ئیسته‌رلینی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌چێڵسیه‌وه‌كرد.

|+| نوشته شده توسط مالپه‌ری سامان سپۆرت در سه شنبه نوزدهم شهریور 1387  |
 سه‌رۆكی‌ یۆڤانتۆس: بۆفۆن بۆ فرۆشتن نیه

سامان سپۆرت.....سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌ ره‌تیكرده‌وه‌ به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌ستبه‌رداری‌ جیانلۆجی‌ بۆفۆنی‌ یاریكه‌ری‌ یانه‌كه‌ی‌ بێت.
ئاژانسه‌كان: پاش ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ نوێی‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر ستی‌ نرخێكی‌ خه‌یاڵی‌ خستووه‌ته‌ به‌رده‌م یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌ بۆ كڕینی‌ جیانلۆجی‌ بۆفۆنی‌ گۆڵچی‌ یانه‌كه‌، سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس كوبولی‌ جیجلی‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆفۆن بۆ فرۆشتن نیه‌. سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ یوڤی‌ ده‌ڵێت "بۆفۆن یه‌كێكه‌ له‌ره‌مزه‌كانی‌ یانه‌كه‌، مانه‌وه‌ی‌ وه‌ك یاریكه‌رێك بۆ یانه‌كه‌ گرنگه‌‌و ئه‌و 75 ملیۆن یۆرۆیه‌ی‌ كه‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر ستی‌ داویه‌تی‌، پاڵمان پێوه‌نانێت بۆ بیركردنه‌وه‌ له‌فرشتنی‌ بۆفۆن".
شایه‌نی‌ باسه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر ستی‌ ده‌یانه‌وێت له‌كاتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ زستانه‌ی‌ یاریكه‌راندا گرێبه‌ستێك به‌مه‌به‌ستی‌ كڕینی‌ ریكاردۆ كاكا ئاراسته‌ی‌ یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی‌ میلانی‌ ئیتاڵیش بكه‌ن

|+| نوشته شده توسط مالپه‌ری سامان سپۆرت در سه شنبه نوزدهم شهریور 1387  |
 زیدان : رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانه

سامان سپۆرت.....ئه‌فسانه‌ی تۆپی پیی فه‌ره‌نسی و جیهانی زیدان وای ده‌بینێت که‌ کریستیانۆ رۆناڵۆی پورتوگالی و یانه‌ی مانجسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی باشترین یاریزانی جیهانه‌و نزیکه‌ له‌ سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2008 .
زیدان که‌ خاوه‌نی سێ جار نازناوی باشترین یاریزانی جیهانه‌ پشتگیری له‌ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ ده‌کات و ده‌ڵێت: "رۆنالدۆ گونجاوه‌ بۆ به‌ده‌ستهینانی باشترین یاریزانی جیهان".
هه‌روه‌ها زیدان سه‌باره‌ت به‌ ئاستی رۆناڵدۆ وتی: "تۆمارکردنی 42 گۆڵ له‌ یه‌ک وه‌رزدا نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتن و باشترین یاریزانی جیهانه‌".

|+| نوشته شده توسط مالپه‌ری سامان سپۆرت در سه شنبه نوزدهم شهریور 1387  |
 ریال مه‌دریدناوی یاریزانانی بۆ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئاشكرا كرد

سامان سپۆرت.....یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ناوی یاریزانانی یانه‌كه‌یان ئاشكراكران بۆ به‌شداری كردنی له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا كه‌ 27 یاریزان له‌ خۆده‌گرێت ناوی یاریزانیش ئه‌مانه‌ن :

گوڵچییه‌كان
1_ ئیكه‌ركاسیاس
2_ دودیك
3_ كودینا
4_ فلیبی راموس 
هێڵی به‌رگری
5_ میشیل سلگالدۆ
6_ سیرجیۆ راموس
7_ فابیو گانه‌ڤارۆ
8_ مارسیلۆ
9_ درینتی
10_ گابریل هاینزه‌
11_ میتزلدر
12_ میگیل توریس
13_ دیفید ماتیوس
14_ خافیر فیالوس
هێڵی ناوه‌ند
15_ شنایده‌ر 
16_ دیارا
17_ گاگۆ
18_ گوتی
19_ دیلارید
20_ ڤان دیرڤارت
21_ باردو
هێڵی هێرشبه‌ر
22_ رائوول
23_ نستلروی
24_ ساڤیولا 
25_ هیگواین
26_ خافیرگارسیا
27_ ئه‌لبیرتۆ بینو

|+| نوشته شده توسط مالپه‌ری سامان سپۆرت در سه شنبه نوزدهم شهریور 1387  |
 هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دێته‌ هه‌رێمی كوردستان

...پیرمام سپۆرت......هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ عێراق به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كه‌مپێكی مه‌شق وراهێنان و خۆ ئاماده‌كردن بۆ چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك دێته‌ هه‌رێمی كوردستان. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق رایگه‌یاند، بریار وایه‌ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ عێراق كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان ساز بدات به‌ مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ پاڵه‌وانیه‌تی كیشوه‌ره‌كان و پاڵه‌وانیه‌تی كه‌نداوی نۆزده‌هه‌م كه‌ بریاروایه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ به‌رِێوه‌بچێت. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند، له‌ دوای ته‌واو بوونی ئه‌م ئه‌م كه‌مپه‌ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ رووده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌ی ولاَت بۆ ئه‌نجامدانی كه‌مپێكی مه‌شق وراهێنان. جێی ئاماژه‌یه‌ ئێستا 55 یاریزان دیاری كراون بۆ پێكهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ عێراق له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری به‌رازیلی " جورڤان ڤێرا ".

|+| نوشته شده توسط مالپه‌ری سامان سپۆرت در سه شنبه نوزدهم شهریور 1387  |
 به‌ڕازیل پێش ئه‌رژه‌نتین که‌وت و سه‌رکه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌م

.....سامان سبورت.....به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ دوایاری جه‌وله‌ی حه‌وته‌می پاڵاوتنی ئه‌مه‌ریکای باشور بۆ مۆندیالی 2010، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و به‌ سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ی شیلی برده‌وه‌.گۆڵه‌کانیش یاریزانان لویس فابیانۆ له‌ ده‌قیقه‌کانی 21 ، 83 و رۆبینهۆ له‌ ده‌قیقه‌ی 45 دا تۆماریان کرد. به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌ پله‌ی پێنجه‌مه‌وه‌ سه‌رکه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌م و به‌ جیاوازی گۆڵ له‌پێش هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتیه‌وه‌ دێت. بڕیاره‌ چوارشه‌ممه‌ی داهاتووش به‌ ئه‌نجامدانی 3 یاری جه‌وله‌ی هه‌شته‌م به‌ڕێوه‌بچێت و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕازیل  به‌رامبه‌ر بۆلیڤیاو ئه‌رژه‌نتین له‌گه‌ڵ پیرۆ دوو یارییه‌که‌ی دیکه‌ی ئه‌م جه‌وله‌یه‌ بکه‌ن

|+| نوشته شده توسط مالپه‌ری سامان سپۆرت در دوشنبه هجدهم شهریور 1387  |
 پێڵاوه‌كه‌ی ‌زێدان و فانیله‌كه‌ی‌ مارادۆنا بۆ كاری‌ خێرخوازی‌ نمایش ده‌كرێن

.....سامان سبورت..... به‌مه‌به‌ستی‌ كاری‌ خێرخوازی‌ و له‌ زیادكردنێكی‌ ئاشكرادا ، چه‌ندین كه‌ل و په‌لی‌ یاریزانانی‌ جیهان پیشان ده‌درێن .له‌ شاری‌ دوبه‌ی‌ ئیماراتی‌ و به‌ مه‌به‌ست كاری‌ خێرخوازی‌، چه‌ندین فانیله‌ی‌ یاریزانان كه‌ له‌ ناویاندا فانیله‌ی‌ (مارادۆنا و بیلیه‌)ی‌ هه‌ردوو ئه‌فسانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ جیهانی‌ و، هه‌روه‌ها فانیله‌ی‌ یانه‌كانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و مانچسته‌ر یوناتید و هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را هه‌یه‌ ، له‌ زیادكردنێكی‌ ئاشكرادا بۆ فڕۆشتن نمایش ده‌كرێن ، كه‌ پاره‌كه‌ی‌ بۆ سندوقی‌ تایبه‌تی‌ ده‌بێت به‌ كاری‌ خێرخوازی‌ .
هاوكات له‌گه‌ڵ نمایش كردنی‌ ده‌ست كێشی‌ یاریزانی‌ بۆكسێن (محه‌مه‌د عه‌لی‌ كلای‌)، پێڵاو‌ی یاریكردنی‌ یاریزانانیش (زه‌ینه‌دین زێدان و كاكا و ڕۆناڵدۆ و ئالن شیره‌ر)، پیشان ده‌درێن كه‌ ئیمزای‌ یاریزانه‌كانیان له‌سه‌ر كراوه‌ .
جێی‌ باسه‌، ئه‌مه‌ چه‌ندین جاره‌ پێشانگای‌ نمایش كردنی‌ كه‌ل و په‌لی‌ وه‌رزشی‌ بۆ كاری‌ خێرخوازی‌ ئه‌نجام ده‌درێت،  كه‌ زۆر جار زه‌ینه‌دین زێدانی‌ فه‌ره‌نسی‌ به‌ شداری‌ تێدا ده‌كات و، به‌م دواییه‌ش و به‌و هۆیه‌وه‌ خه‌لاَتی‌ پێی‌ زێڕینی‌ پێ‌ به‌ خشرا

|+| نوشته شده توسط مالپه‌ری سامان سپۆرت در دوشنبه هجدهم شهریور 1387  |
 ئه‌نته‌رمیلان و ئه‌یسی میلان زورترین خه‌رجیان كردووه

.....سامان سبورت..... هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی ئه‌نته‌رمیلان و ئه‌یسی میلان زورترین بۆندیان له‌م وه‌رزه‌دا له‌ گه‌ڵ یاریزنه‌كان مۆركردووه‌. روژنامه‌ی " دیللو سپۆرت"ی ئیتاڵی لیستی خه‌رجكردنی پاره‌ی یانه‌كانی ئیتاڵیا له‌م وه‌رزه‌دا بلاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌: 

یانه‌كانی                        خه‌رج

1_ ئه‌یسی میلان       120 ملیون یۆرۆ 
2_ ئه‌نته‌رمیلان       120 ملیون یۆرۆ
3_ یوڤانتوس         115 ملیون یۆرۆ
4_ روما                65 ملیون یۆرۆ
5_ فیوریتینا          37 ملیون یۆرۆ
6_ جه‌نه‌وا             35 ملیۆن یۆرۆ
7_ ناپۆلی              29 ملیون یۆرۆ 
8_ پالیرمۆ             28 ملیون یۆرۆ
9_ لاتسیۆ             27 ملیون یۆرۆ
10_ تورینۆ              25 ملیون یۆرۆ
11_ سامبادۆریا        20ملیون یۆرۆ
12_ كاڵیاری           20 ملیون یۆرۆ
13 _ كاتانیا           20 ملیون یۆرۆ

|+| نوشته شده توسط مالپه‌ری سامان سپۆرت در دوشنبه هجدهم شهریور 1387  |
 كارلۆس: كاڵدیرۆن شایسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ ڕیال مه‌درید نییه

.....سامان سبورت..... ڕۆبه‌رتۆ كارلۆس ڕایگه‌یاند كه‌ كاڵدیرۆن شایسته‌ی‌ ئه‌وه‌نییه‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ ڕیال مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ بێت .له‌ لێدوانێكیدا بۆ یه‌كێك له‌ڕۆژنامه‌كانی‌ توركیا كه‌ ئێستا له‌ یانه‌ی‌ فه‌نه‌ر باخچه‌ی‌ ئه‌و ولاَته‌ یاری‌ده‌كات، ڕۆبه‌رتۆ كارلۆسی‌ به‌رازیلی‌ و یاریزانی‌ پێشووی‌ یانه‌ی‌ ڕیال مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ ڕامۆن كاڵدیرۆن شایسته‌ی‌ ئه‌وه‌ نییه‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ مه‌له‌كی‌ بێت، ئه‌و لێدوانه‌ی‌ كارلۆس دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ ڕۆبینهۆی‌ به‌رازیلی‌ یانه‌ی‌ ڕیال مه‌دریدی‌ به‌ جێهێشت و، ڕووی‌ كرده‌ ڕیزه‌كانی‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی‌ ئینگلیزی .
له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆبه‌رتۆ كارلۆس ئه‌وه‌ی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ ڕیال مه‌درید سه‌ركه‌وتوو نه‌بون له‌ هه‌ڵسوكه‌وت كردنیان له‌گه‌ڵ ڕۆبینهۆدا و، نه‌یان توانی‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ڕیزه‌كانیاندا بهێڵنه‌
وه‌و، به‌ ئاسانی‌ ده‌ست به‌رداری‌ بوون، بۆیه‌ ڕۆبینهۆ بڕیاری‌ به‌ جێهێشتنی‌ ئه‌و یانه‌یه‌یدا و، چوه‌ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی‌ ئینگلیزییه‌وه

|+| نوشته شده توسط مالپه‌ری سامان سپۆرت در دوشنبه هجدهم شهریور 1387  |
 ئارسین ڤینگەر: دەبێ هەموو رێز لە ئەدیبایۆر بنێین

.....سامان سبورت..... دوای ئەوەی بەشێوەیەكی فەرمی، یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لەگەڵ هێرشبەرەكەی ئێمانوێل ئەدیبایۆری یاریزانی تۆگۆلی رێككەوت بۆ درێژكردنەوەی بۆندەكەی ئارسین ڤینگەری راهێنەری یانەی لەندەنی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، خۆشحاڵی خۆی بەمانەوەی ئەدیبایۆر لە ریزەكانی ئەرسناڵدا نیشانداو داوای كرد كە هەموو لایەك رێز لە ئەدیبایۆر بگرن. ڤینگەر گوتی: ئەدیبایۆر یاریزانێكی گەورەیە، زۆر خزمەتی ئەرسناڵی كردووەو بڕیاریداوە بەردەوامیش بێت لە خزمەتكردنی یانەكەی، بۆیە پێویستە هەموولایەك رێزی بگرن. هەروەها ڤینگەر لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە پێشتر ئەدیبایۆر ئەرسناڵی خۆشویستووە و نەیویستووە ریزەكانی بەجێبهێڵێت، بەڵام فشاری رۆژنامەكان و یانەكانی دیكە ناچاریان كرد، داوای رۆیشتن لە ئەرسناڵ بكات، كە ئێستا بەوپەڕی بڕواوە بۆندەكەی درێژكردۆتەوە و حەز دەكات یاری تەنها بۆ ئەرسناڵ بكات.

|+| نوشته شده توسط مالپه‌ری سامان سپۆرت در دوشنبه هجدهم شهریور 1387  |
 خولی عێراقی فیدراڵ لەكۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو دەستپێدەكات

.....سامان سبورت..... ...یەكێتی تۆپی پێی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد،كە وادەی دەستپێكردنی وەرزی نوێ لەتۆپی پێ 2009-2008 لە 25ی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ دەكەوێتە ڕێ، خولەكە 28یانە لەخۆ دەگرێت و بەسەر 2گرووپ دابەش دەكرێن، یارییەكانیش بەشێوازی خول لەیەك قۆناغدا بەڕێوەدەچێت و یەكەم و دووەمی هەر گرووپێك بۆ خولی پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكە سەردەكەون و لەمانگی ئایاری ساڵی دادێ تەواو دەبێت.

|+| نوشته شده توسط مالپه‌ری سامان سپۆرت در دوشنبه هجدهم شهریور 1387  |
 
 
بالا